وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات

وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه،ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت. هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، لەلایەکی ترەوە هەر ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.