بەم چلەی هاوینە باران دەبارێت

بهم گهرمایه شهپۆلێكی باران بارین ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات، ماوەی 2 ڕۆژ بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات.
ئهمڕۆ شهممه ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەم شەپۆلی گەرما بەتینە بگۆڕێت بۆ بارانبارین و هەورەبروسکە، لەبەرزی 500 ملیبارەوە رێژەی شێ بەرزبوەتەوە، بەهۆی ئەو شێیەوە کە لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبیەوە بەناوچەکانی رۆژئاوای ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و تا باکوری کوردستان درێژبوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پەستانی بەرگەهەواش تا رادەیەک ئاساییە و بەرز نیە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی هەور چرببێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و ئەگەری بارینی باران و چالاکبونی هەورە بروسکەش لەهەندێ شوێندا دەبێت.
شایەنی باسە لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، ئەگەری باران بارین و ڕودانی هەورە بروسکە، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ و بەهەمان شێوە بۆ سبەینێ یەکشەمەش 27/7/2025 ئەگەری چالاکبونەوەی هەیە.
ئاراس جەبار باسی لەوەشکرد، شەپۆلی باران بارینەکە زیاتر ناوچە شاخاویەکانی باشور و باکوری پاڕێزگای سلێمانی و سنوری قەزای کۆیە و باکوری شاری هەولێر و قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە و لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەرەکە لاوازە.