Banner
پایتەخت

مایکل جاکسۆن دوای مردنیشی ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

مایکل جاکسۆن دوای مردنیشی ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت
کورتە

مایکل جاکسۆن بەردەوامە لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەی جیهانی شۆک کرد.

فیلمی دۆکیۆمێنتاری ژیاننامەی مایکل جاکسۆن 2026 زۆرترین قازانج بەدەست دەهێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

ڕۆژنامەی ڤارایتی ڕایگەیاند، فیلمی ژیاننامەی مایکل جاکسۆن، ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی داهاتەکانی گەیشتووەتە 977.4 ملیۆن دۆلار و بووەتە پڕداهاتترین فیلمی جۆری دیکۆمێنتاری.

ئەم فیلمە سەر بە کۆمپانیای لیۆنز گەیتە و بەرهەمی ئەنتوان فواکوا، دەرهێنەری ئەمریکییە، لە 10ی نیسانی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا پەخش کرا، تەنها لە فرۆشتنی بلیتەکان لە ئەمریکا توانی 370.2 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت و دواتر لە بازارە جیهانیەکان داهاتەکەی گەیشتە 607.2 ملیۆن دۆلار.

مایکل جاکسۆن گۆرانیبێژێکی پۆپی ئەمریکی بوو، لەساڵی 1958 لەدایک بووە و لە ساڵی 2009 بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوای کرد، ناوبراو خاوەنی 15 خەڵاتی گرامی موزییکی و سەدان خەڵاتی جیهانییە و زیاتر 1 ملیار کۆپی لە گۆرانییەکانی فرۆشراوە.

29 حوزەیران 2026 12:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026