تەندروستی کەرکووک داوا له هاووڵاتییان دهكات شەبقە بەکاربهێنن

تهندروستی كهركووك بههۆی گهرمای بهتینی شارهكه داواكارییهك ئاڕاستهی هاووڵاتییان دهكات
دوای ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتنە 50 پلەی سیلیزی، تەندروستی کەرکووک چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ شهممه تەندروستی کەرکووک لە بڵاوکراوەیەکدا چەند رێنماییەکی بۆ خۆپارستن لە گەرما دەداتە هاووڵاتییان و ڕایگەیاند، دوور بکەونەوە لە بەرکەوتنی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر و چوونە دەرەوە لە کاتی لوتکەدا، بەتایبەتیش لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە.
دووپاتیکردەوە، ئەگەر پێویست بوو بڕۆنە دەرەوە، لە سێبەردا بڕۆن و کڵاو و شەبقە بەکاربهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانە لیتر و نیوێک ئاو بخۆنەوە، ئەگەر هەستتان بە تینوێتی نەکرد و دوورکەونەوە لە مادە هاندەرەکان یان ئەو خواردنەوانەی کە شەکریان تێدایە.
تەندروستی کەرکووک ڕوونیشیکردەوە، لە رۆژێکدا سێ ژەم نان بخۆن بۆ پاراستنی خوێی کانزای لەش، بۆ کەسانی بەساڵاچوو، لە فێنکترین ژووری ماڵەکەتاندا بمێننەوە، لە رۆژدا پەردەکان دابخەن و شەوانە پەنجەرەکان بکەنەوە.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکە ئەوەش هاتووە، ئەگەر تووشی هەر نیشانەیەکی نائاسایی بوون، وەک رشانەوە، سەرئێشە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و وشکبوونەوەی لەش بەتایبەتی لە منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی دووگیاندا، داوای راوێژی پزیشکی بکەن.