سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زانیاری نوێی ئاشكرا كرد

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چه‌ندین زانیاری نوێ له‌باره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به‌هه‌موو توانایه‌وه كارتی فشار دژی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجی لاوازكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه به‌كارده‌هێنێت و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی كردووه‌ته كارتی فشاری سیاسی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌ناڵی شه‌رقی سعودی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران باس له‌وه ده‌كات، به‌داخه‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته كارتی فشاری سیاسی دژی كورد و ئامانجیشیه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات و په‌راوێزی بخات، بۆیه فشار ده‌كات و مووچه‌ش بووه‌ته به‌هێزترین كارتی فشار كه به‌كاری ده‌هێنێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ببه كه‌ناڵه سعودییه‌كه گووتوه، له به‌غدا هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی نه‌ماوه تا پرسی مادده‌ی 140 له كه‌ركووك جێبه‌جێ بكرێت و جگه له‌وه‌ش پێكهاته‌ی كورد به مافی خۆی ده‌زانێت پۆستی سه‌رۆككۆمار لای ئه‌و بێت.
مه‌سرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت بچێته نێو هیچ جه‌نگێكه‌وه و جه‌خت له ئاستی ده‌كاته‌وه، تێكچوونی ئه‌منی زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و پێموایه قۆناغێكی نوێی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه دێته ئاراوه.