وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەگەیەنیت
وەزارەتی دارایی داتا گشتییەکانی کۆی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، داتا و ئاماری فەرمی و گشتیی ژمارەی فەرمانبەران، مووچەخۆران و بڕی شایستەی دارایی مانگانەی سەرجەم پارێزگاکانی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 1,190,391 کەسە، و کۆی گشتیی بودجەی مانگانەی پێویست بۆ مووچە بڕی 945,817,000,000 دینارە. لەم ڕێژەیە، 55.86%ی سەر بە میلاکی گشتییە (664,933 کەس بە بڕی 662,093,000,000 دینار) و 44.14%ی مووچەخۆرانی دەرەوەی میلاکن (525,458 کەس بە بڕی 283,724,000,000 دینار).
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی 49% بەرزترین ڕێژەی میلاکاتی هەیە کە هۆکارەکەی بۆ بوونی سێ سەرۆکایەتییەکە، ئەنجومەنی دادوەری، ئاسایش، دیوانی وەزارەتەکان و دەستەکان دەگەڕێتەوە. دابەشبوونی مووچەخۆران و بڕی پارەی مانگانە بەپێی ناوچەکان بەم شێوەیەیە:
-
هەولێر: 585,364 مووچەخۆر (شایستەی مانگانە: 489,120,000,000 دینار).
-
سلێمانی: 436,740 مووچەخۆر (شایستەی مانگانە: 341,931,000,000 دینار).
-
دهۆک: 140,206 مووچەخۆر (شایستەی مانگانە: 95,586,000,000 دینار).
-
هەڵەبجە: 15,334 مووچەخۆر (شایستەی مانگانە: 6,908,000,000 دینار).
-
ناوچەکانی تری هەرێم: 12,747 مووچەخۆر (شایستەی مانگانە: 12,272,000,000 دینار).
هاوكات لە بەشێکی تری داتاکاندا، ئاماری فەرمانبەرانی گرێبەست، مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر داهاتی ناوخۆ، پەرەپێدان و بوودجەی ئاسایی ڕوون کراوەتەوە، کە کۆی گشتییان 86,791 کەسە و بڕی پارەی مانگانەیان 42,623,920,000 دینارە. دابەشبوونیان بەم شێوەیەیە:
-
وانەبێژانی پەروەردە (داهاتی ناوخۆ): 37,933 کەس (شایستەی مانگانە: 18,577,850,000 دینار).
-
وانەبێژانی خوێندنی باڵا (داهاتی ناوخۆ): 3,449 کەس (شایستەی مانگانە: 1,939,750,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ: 36,790 کەس (شایستەی مانگانە: 18,202,132,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر بوودجەی ئاسایی: 5,167 کەس (شایستەی مانگانە: 2,494,998,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر داهاتی فەرمانگەکان: 1,026 کەس (شایستەی مانگانە: 454,025,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر پێشبینی مانگانە: 1,201 کەس (شایستەی مانگانە: 438,246,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر داهاتی بەرەپێدان: 750 کەس (شایستەی مانگانە: 336,420,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر کرێی ڕۆژانە: 466 کەس (شایستەی مانگانە: 178,564,000 دینار).
-
گرێبەست لەسەر هاندان: 9 کەس (شایستەی مانگانە: 1,935,000 دینار).