بڕیارێكی نوێ له هاتووچۆی سۆرانهوه
وردهكاریی جێگیركردنی ژمارهیهك كامێرای تۆماركردنی سهرپێچی تیژڕهوی له ڕێگای گهلی عهلی بهگ بۆ سۆران.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڕیاریدا سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ بۆ سۆران لهپێناو كهمكردنهوهی ڕووداوهكانی هاتووچۆ جێگیر بکات.
ئهمرۆ هاتووچۆی سۆران رایگهیاند، 3 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ بۆ سۆران دادەنرێن و تێکڕای خێرایی ڕێگەپێدراو تەنها 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بهپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی 6، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 140 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، کە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی 16 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.
جێگیرکردنی ئەم کامێرانە وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئامارە ترسناکانە و ناچارکردنی شۆفێران بە پابەندبوون بە خێرایی دیاریکراو دەبینرێت.