پایتەخت

پزیشکیان نهێنییه‌كی مه‌ترسیداری ئاشكرا كرد

پزیشکیان نهێنییه‌كی مه‌ترسیداری ئاشكرا كرد
کورتە

ئێران سووره‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه‌كانی و زیادكردنی ڕێژه‌كه‌ی بۆ خۆپاراستن له‌ ململانێ سه‌ربازییه‌كان و په‌یامێكی نوێشی بۆ نه‌یاره‌كانی هه‌یه‌

سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ كۆنفرانسێكدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر گرنگی مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لادا و پلانێكی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی ئاشكرا كرد.

ئه‌مڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتانی نەیار هەوڵ دەدەن ڕێگری لە گەشەکردنی ئێران بکەن و نایانەوێت وڵاتەکەیان بە پشتبەستن بە زانست و توانای ناوخۆیی کێشەکانی چارەسەر بکات.

پزیشکیان لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت: هێزی مووشەکیی ئێران تەنیا بۆ بەرگرییە و ڕێگری لە هێرشی دوژمنان دەکات. ئەگەر ئەو هێزە بەرگرییەیان نەبوایە، دوژمنان هاوشێوەی غەززە ڕۆژانە بۆمبیان بەسەر ئێراندا دەباراند و هیچ لایەنێکیش لێپرسینەوەی لەگەڵ نەدەکردن.

پزیشکیان ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەوان بە ڕووخسارێکی ڕێکپۆش و دیپلۆماسییەوە دێن، بەڵام کارگەلێک ئەنجام دەدەن کە زۆر خراپترە لە کاری شەیتان.

هەروەها دووپاتی کردەوە، کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و ئامانجی سەرەکییان دروستکردنی یەکڕیزی لە ناوچەکە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتانە.

24 حوزەیران 2026 16:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026