داوایه‌كی خێرا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كرێت
بافڵ تاڵەبانی و تاقیکردنەوەیەکی نوێ بەرامبەر بە میدیای ئازاد؛ دوای هه‌ڵه‌كه كاتی داوای لێبووردنه!
دوای ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له سلێمانی سوكایه‌تی به ڕۆژنامه‌نووسان كرد، نه‌قیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوا ده‌كات به فه‌رمی داوای لێبووردن بكات.
ئه‌مڕۆ حاكم ئازاد، نه‌قیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان به پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، ئازادیی ڕۆژنامەگەری تەنها لە نەچوونە زیندان کورت نابێتەوە، بەڵکو پاراستنی ڕێز و بەکارنەهێنانی وشەی نەشیاو بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بەشێکی گرنگی ئەم ئازادییەیە.
نه‌قیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوای لە بافڵ تاڵەبانی کرد کە بە فەرمی داوای لێبووردن لە ناوەندی ڕۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو پەیامنێرە بکات کە وشەی نەشیاوی بەرامبەر بەکارهاتووە.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئەگەرچی هەندێک جار پەیامنێران بۆ بەدەستهێنانی زانیاری سوور دەبن، بەڵام ئەمە بەشێکە لە ئەرکی پیشەیی ئەوان و نابێت بە سوکایەتی وەڵام بدرێنەوە، چونکە لایەنی بەرامبەر ناچار نییە قسە بکات، بەڵام ناچاریشە ڕێزی پیشەی ڕۆژنامەنووسی بگرێت.
له كۆتاییدا نه‌قیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، جەختی لەسەر پاراستنی شکۆی ڕۆژنامەنووسان و ڕێزگرتن لە پەیامی میدیایی کردەوە.