ئەنجامی دانووستاندنەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕادەگەیەندرێت
ئهنجامی دانووستانهكهی نێوان ئێران و ئەمریکا چی دەبێت؟
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆتایی هاتنی گفتوگۆکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاشتی و كۆتاییپێهاتنی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا لە سویسرا ڕاگەیاند و ئەنجامەکەشی ئاشكرا کرد.
ئەمرۆ سێ شەممە ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی لە سویسرا لەگەڵ شاندی ئەمریکا لەدوای دوو ڕۆژ لە دانوستاندن بە ناوبژیوانی وڵاتی پاکستان توانیان لەسەر چوارچێوەی دانوستانەکانی داهاتوو رێكبکەوەن.
لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکە، چوار کۆمەڵە لە نێوان هەردوو وڵات بۆ کار کردن لەسەر کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر ئێران، مەلەفی ئەتۆمی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، چاودێریکردن و جێبەجێکردن پێکهێندران.
لە 17ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە دوورەوە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی 60 ڕۆژەیان واژۆ کرد، لە 20ـی هەمان مانگدا شاندێک لەهەردوو وڵاتدا بەناوبژیوانی وڵاتی پاکستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەرەو سویسرا بەرێککەوتن.