2 منداڵ و ژنێک بوونە قوربانیی ڕووداوێكی هاتووچۆ
وردهكاریی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕانیه و ژمارهی قوربانییهكان
ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە ڕانیە گیان لەدەستدان و برینداربوونی 6 کەسی لێکەوتەوە.
ئهمڕۆ پهیامنێری پایتهخت میدیا له ڕانیه ڕایگهیاند، لەسەر ڕێگەی نێوان ڕانیە و دەربەندی ڕانیە و لە نزیک بەنزینخانەی ڕاستگۆ، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویداوە.
ئاشكرای كرد، له ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا 3 کەس کە پێکهاتوون لە ژنێک و 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 3 کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان باری تەندروستیی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
تیمەکانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە.