وەزارەتی دارایی مەرجێکی بەغدای ئاشکرا کرد
مووچه‌خۆران ئەگەر تا ئەم بەروارە ناوییان تۆمار نەکەن و كارتی بانكی وه‌رنه‌گرنه‌وه، بەغدا مووچەکەیان نانێرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ و بەپەلەی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەرکرد.
ئه‌مرۆ نووسراوێكی فه‌رمی به واژۆی ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هاتووه، كه له دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیار دراوه مۆڵەتی 3 مانگ دیاری بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
به‌پێی ئه‌و نووسراوه، ڕێکەوتی 31/8/2026 دوا مۆڵەت دەبێت بۆ خۆتۆمارکردنی فەرمانبەران، بەپێی بڕیاری حکومەتی فیدراڵیش هەر فەرمانبەرێک تا ئەو وادەیە ناوی تۆمار نەکات، شایستە داراییەکانی و مووچەکەی لەلایەن بەغداوە ڕادەگیرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی داوا ده‌كات، كه ده‌بێت سەرجەم فەرمانبەران بە زووترین کات مامەڵەکانیان تەواو بکەن تاوەکو ڕووبەڕووی کێشەی ڕاگیرانی مووچە نەبنەوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی دروستکردنی کارتی بانکی نزیکەی 1 مانگ کاتی دەوێت.
به‌پێی دوایین بڵاوكراوه‌ی هه‌ژماری من، له‌ئێستادا 900,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان له پڕۆژه‌كه تۆمارکردووە، به‌ڵام تا ئێستا، زیاتر لە 800,000 مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.
