پایتەخت

گەشتوگوزاری هەڵەبجە هۆشدارییەکی خێرای بڵاو كرده‌وه‌

گەشتوگوزاری هەڵەبجە هۆشدارییەکی خێرای بڵاو كرده‌وه‌
کورتە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە داوای هاوکاری لە گەشتیاران دەکات.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە هۆشداریی توند دەداتە گەشتیاران لەبارەی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و سەلامەتییەکان.

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بەهۆی شکانی شووشەکان و بوونی مەترسییەوە، شوێنێکی گەشتیاری بە زنجیر و شریتی سوور داخرابوو، بەڵام گەشتیاران بەبێ گوێدانە مەترسییەکان، شریتەکان دەبڕن و دەچنە ناو ناوچە قەدەغەکراوەکان.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی گەشتیاران دەزانن شریتە سوورەکە واتای مەترسییە، بەڵام تەنها بۆ گرتنی وێنەیەک ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.

لایەنی پەیوەندیدار داوا دەکات بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، گەشتیاران پابەندی ئاماژەکان بن و ڕێکارەکان نەبەزێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌متر له‌ مانگێك پێش ئێستا له‌ هه‌مان شوێن كچه‌ گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی 'ڕوقییه‌ رافدی' كه‌وته‌ نێو شه‌پۆله‌كانی ئاو و خنكا.

23 حوزەیران 2026 09:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026