پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ: هەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ: هەر کەسێک تەوافەی ئاو نەبەستێت بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێت
کورتە

هۆشداری لە نەبەستنی تەوافەی ئاو دەدرێت بە هاووڵاتییان

 
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە پایتەخت میدیا سەبارەت بە نەبەستنی تەوافەی ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بەفەرمی لەمبارەیەوە قسە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک دەربارەی نەبەستنی تەوافەی تانکی ئاو دەداتە هاووڵاتییان و ڕایگەیاند، هەر هاوبەشێکی ئاو دوای دوو جار ئاگەدارکردنەوە تەوافە لە تانکی نەبەستێت، بە 50 هەزار دینار پێ بژاردنی بۆ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە ماددەی 7 لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەپێی یاساکە، هاوبەشی ئاو 50 هەزار دینار پێ بژاردنی بۆ دەکرێت ئەگەر ئاوگرەوە(تەوافە) لەسەر تانکی(ئەمباری) ئاو نەبەستێت.

پێشووتریش، ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەمبارەیەوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، کە هەر کەسێک بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.
26 تەمموز 2025 00:00 36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025