شارەوانی هەولێر سزای دارایی بۆ ئەم کارە دیاری دەکات
هەولێر وەک پایتەختێکی مۆدێرن چیتر ڕیکلامی سەر دیواری تێدا نامێنێت و كۆتایی به دیارده‌كه ده‌هێندرێت.
شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی بۆ سڕینەوەی نووسراو و ڕیکلامە نەشازەکانی سەر دیوارەکانی شارەکە دەستپێکردووە و هۆشداریی توودندیش دەداتە سەرپێچیکاران.
ئه‌مرۆ نەبەز مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر به پایته‌خت میدیای ڕایگەیاند، ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی سیمای شارە و ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە، کە تێیدا هەموو ئەو ڕیکلامە بازرگانی و نووسراوانە دەسڕدرێنەوە کە لەسەر دیواری قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان، زانکۆ و پەیمانگەکان و شوێنە گشتییەکان دەنووسرێن.
نەبەز مستەفا بۆ پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، هەر کەسێک ڕیکلامی بازرگانی یان تابلۆ و فلێکس بە شێوەیەکی نایاسایی هەڵبواسێت، لە قۆناغی یه‌كه‌م تەنیا ئاگادار دەکرێتەوە، بەڵام لە قۆناغی دووه‌م ڕووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن دەبێتەوە.
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵمه‌تی ڕێکخستنەوە و پاراستنی سیمای شارییان ده‌ستپێكردووه و پیشه‌وه‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی لێپرسینه‌وه‌ی تووند ده‌بنه‌وه.
ئەم هەوڵانەی شارەوانی دوای ئەوە دێت کە دیاردەی نووسینی ژمارە مۆبایل و ڕیکلامی پیشەوەران لەسەر دیواری ماڵان و دامودەزگاکان زیادی کردووە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی 5 بە شێوەیەکی مەیدانی دەستیان بە سڕینەوەی ئەو نووسراوانە کردووە تاوەکو ڕێگری لە تێکدانی ڕەنگ و سیمای شارستانیی هەولێر بکەن.