فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراك و کارئاسانی بۆ خێزانە گەنجەکان
وردهكاریی زیادكردنی ناوی 900,000 منداڵ بۆ بهشهخۆراكی مانگانه و هەواڵێکی تایبەت بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیادکردنی ناوی نزیکەی ملیۆنێک منداڵ بۆ سەر بەشەخۆراکی مانگانە ڕادەگەیەنێت و ئاسانکاریی نوێش بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
ئهمڕۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، کە ناوی 900,000 منداڵی تەمەن خوار 12 ساڵ بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیاد کراوە. لە کۆی 3,200,000 داواکاری، تا ئێستا ناوی ئەو 900,000 منداڵە تۆمار کراوە و کارکردن بۆ زیادکردنی ناوەکانی دیکەش بەردەوامە.
ئهو وهزارهته دهشڵێت: بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، خزمەتگوزاریی زیادکردنی خێزان بۆ ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا کارا بکرێت.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پڕۆژەی ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک کە لە چهند پاریزگایهكی عێراق و ههرێمی كوردستان بهشێوهی ئهزموونی دەستی پێکردووە و ئامانجی ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتییان لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە.