پایتەخت

ڕاستی و دروستی کەیسەکەی یاد سەرباز ئاشكرا دەبێت

ڕاستی و دروستی کەیسەکەی یاد سەرباز ئاشكرا دەبێت
کورتە

دەرکەوت ئەو ئێسک و پروسکانەی دۆزرانەوە هی یاد سەربازە.

ئەنجامی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو ئێسک و پروسکانەی لە نزیک گوندی ئێندزە دۆزرانەوە ئاشکرا دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا مامێکی یاد سەرباز بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە %99 ئەو ئێسک و پروسکانەی دۆزراونەتەوە هی یاد سەربازی برازایەتی.

پێشووتر سەرباز عەلی، باوکی یاد بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) کوڕەکەی لە بەڵگەی تاوانی هەولێر وەرگرتووەتەوە و ڕادەستی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕینی کردووە.

سەرەتای ڕووداوەکە:

 لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 28ـی 5ـی 2026، منداڵێکی تەمەن 3 ساڵان بە ناوی یاد سەرباز، لە گوندی ئێندزەی سەر بە بناری چیای قەندیل بە شێوازێکی کتوپڕ ون بوو.

ڕێکارە ئەمنی و یاساییەکان:

دوای ئەنجامدانی گەڕانێکی بەرفراوان بەدوای منداڵەکەدا و بەهۆی نەدۆزینەوەی، گومانەکان چوونە سەر دایک، باوک و خاڵێکی. لەسەر ئەم بنەمایە، ئاسایشی بناری قەندیل هەر سێ گومانلێکراوەکەی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕین کرد، دواتر لە لایەن دادگاوە دایک و باوکی یاد بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام خاڵی تاوەکو ئێستا لە زیندان ماوەتەوە.

دۆزینەوەی تەرمەکە و پشکنینەکان:

 لە ڕۆژی هەینی 12ـی 6ـی 2026، لە نزیک گوندی ئێندزە ئێسک و پروسکی منداڵێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرا تەرمی یاد سەرباز بێت، بەهۆی ئەم پێشهاتەوە، تەرمەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری.

هاوکات بەهۆی بوونی گومان لە لایەن دایک و باوکی یادەوە، بڕیار درا پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) بۆ ناسینەوەی کۆتایی تەرمەکە بکرێت.

22 حوزەیران 2026 12:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026