پایتەخت

بەرپرسێکی باڵا بە 25 ساڵ زیندانی کرا

بەرپرسێکی باڵا بە 25 ساڵ زیندانی کرا
کورتە

وەزیری دادی پێشووی کۆریای باشوور 25 ساڵ زیندانی دەکرێت؛ هۆکارەکەی چییە؟

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور بە تۆمەتی سەپاندنی یاسای "باری نائاسایی" سزای 30 زیندانی بەسەردا سەپێنرا، ئەمڕۆ وەزیری دادی پێشووی وڵاتەکە لەسەر هەمان کەیس سزا درا.

دەزگای هەواڵی یونهاب ڕایگەیاند، دادگای کۆریای باشوور لەدوای دان پێدانانی  پارل سۆن جی، وەزیری دادی پێشووی وڵاتەکە بەتۆمەتی کوتەدا و سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی بە 25 ساڵ زندانی سزا درا.

لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، دادگا پشتراستی کردەوە ناوبراو ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە تێكدانی سەقامگیری سیاسیی وڵاتەکە و سەرپێچیکردنی دەستوور لەساڵی 2024  لەسەردەمی حوکمڕانی یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە.

هەروەها لە سەرەتای ئەم مانگەدا یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆریای باکوور بۆ "دروستکردنی قەیرانێکی نیشتمانی" بۆ ئەوەی پاساو بۆ یاسای سەربازییەکەی بهێنێتەوە.

ئەم دۆسیەیە چ لە ناوخۆی کۆریای باشوور و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرنجی بەرفراوانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، چونکە بە یەکێک لە دیارترین حاڵەتە سیاسییەکانی مێژووی مۆدێرنی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

22 حوزەیران 2026 10:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026