پلانە نوێیەکەی حکومەتی عێراق بۆ مووچهی كوردستان
هەولێر و بەغدا بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی؛ چی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت؟
حکومەتی فیدراڵ وردەکاریی نوێی مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ هەرێم ئاشکرا دەکات و جەخت لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێم هاوتای پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکاتەوە.
ئهمرۆ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە بەڕێوەدەچن.
عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی فیدراڵ بە یەکسانی سەیری بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان دەکات، چ لە هەرێمی کوردستان بن یان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
گوتەبێژی حکومەت جەختی لەوەش کردەوە، لە دروستکردنی بنەمای دیجیتاڵی و پاکتاوی دارایی لەگەڵ هەرێم ئامانجی سەرەکییان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و زیادکردنی شەفافییەتە لە پەیوەندییە کارگێڕی و داراییەکاندا بەپێی یاسا.
لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بەردەوامن، کە لایەنە گرنگەکانی وەک هەناردەکردنەوەی نەوت، جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا و دابینکردنی گرەنتی ئەمنی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت دەگرێتەوە.