پایتەخت

گەنجێک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شوێن بزرکراوە

گەنجێک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شوێن بزرکراوە
کورتە

گەنجێکی دانیشتووی گوندێکی سەر بە هەولێر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بێ سەروشوێن کراوە



لە دوای ئەوەی گەنجێک لە ماڵەکەی دەچێتە دەرەوە بۆ کارکردن نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی و بێ سەروشوێنە.

گەنجێکی دانیشتووی گوندی کونە سیخوڕی سەربە هەولێر بە ناوی’ئەمیر نووری’ موالیدی 1983 باوکی 6 منداڵە لە عەلوەی هەولێر ئیش دەکات، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، لەناکاو لە مەسنجەر نامەیەکی بۆ براکەی ناردووە و گووتوویەتی لای حەشدی شەعبی گیراوم.

ئەمە لە کاتێکدایە، دواین جار لە هاوسەرەکەی پەیوەندی پێوەدەکات پێی دەڵێت دوایی پەیوەندیت پێوەدەکەمەوە شوێن بزربووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵ.

جێی باسە، چەند کاتژمیرێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بێ سەروشوێن بوونی، بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاند کوڕەکەیان دۆزیوەتەوە.
 
  •  
25 تەمموز 2025 20:46 44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025