پایتەخت

تاران دەرگای گفتوگۆی داخست؟

تاران دەرگای گفتوگۆی داخست؟
کورتە

نهێنی کشانەوەی لەناکاوی ئێران لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە ئاشکرا بوو.

ئێران بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە دانوستانە چوارقۆڵییەکان ڕاگەیاند و هۆکارەکەی بۆ لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی ئەمریکا گەڕاندەوە.

 

ئه‌مڕۆ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، کە شاندی وڵاتەکەی دوای 18 کاتژمێر لە گفتوگۆ و ڕاوێژ لە سویسرا، بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ تاران داوە.

 

سەرەڕای کشانەوەکە، ئێران ڕایگەیاندووە کە پێشکەوتنی باش لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوت و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان بەدەستهاتووە و میکانیزمێکی تایبەتیش بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست لە لوبنان داڕێژراوە.

 

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تاران هۆشداری توند دەدەنە وڵاتانی دراوسێ و ڕایدەگەیەنن هەر وڵاتێک خاکی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت، دەبێتە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکانیان.

 

بڕیارە لە سبەیەوە کارەکانی لێژنە تەکنیکییەکان لەبارەی دۆسیە جیاوازەکان دەستپێبکات.

22 حوزەیران 2026 10:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026