پایتەخت

کەیسەکەی لاهور تاڵەبانی چی بەسەر دێت؟

کەیسەکەی لاهور تاڵەبانی چی بەسەر دێت؟
کورتە

مۆڵەتی دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ دادگای سلێمانی کۆتایی هات.

مۆڵەتی یاسایی دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی دادگای تێهەڵچوونەوە و ناردنی دۆسیەی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار کۆتایی دێت.

دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو مۆڵەتە یاساییە کۆتایی دێت کە بۆ دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی دیاری کرابوو، تاوەکو وەڵامی دادگای تێهەڵچوونەوە بداتەوە و دۆسیەی گیراوانی لالەزار ڕەوانە بکات.

دادگای پێداچوونەوە 12 جار نووسراوی فەرمییان بۆ ناردنی دۆسییەکە کردووە بەڵام دادگای سلێمانی کەمتەرخەمی کردووە.

 گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، بەپێی یاسا دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی ماوەی حەوت ڕۆژی لەبەردەمدا بوو بۆ وەڵامدانەوە و ناردنی پەڕاوەکان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەولێر، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، تاوەکو ئێستا دۆسیەکە نەنێردراوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوە بەهۆی کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەوە، بڕیاری خۆی لەسەر ئەم کەیسە بدات و ڕێکارەکان لەبەر ڕۆشنایی ئەم کێشەیە یەکلا بکاتەوە.

دانا تەقیەدین ڕوونیکردەوە، ئەم دواخستن و کەمترخەمییە نیشانەی ڕوونی کەوتنی دادگای سلێمانییە لەژێر هەژموونی حزبیی بە مەبەستی پەکخستنی کەیسەکە.

22 حوزەیران 2026 10:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026