پایتەخت

نەخۆشخانەی ڕزگاری پێدانی نەخۆشخانەکە بە کەرتی تایبەت ڕەتدەکاتەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاری پێدانی نەخۆشخانەکە بە کەرتی تایبەت ڕەتدەکاتەوە
کورتە

نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتییان، كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت ناكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ تا زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات

نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕاگەیاندراوێکی تایبەت و بەپەلە بڵاوكرده‌وه‌ و وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌داته‌وه‌، كه‌ باسی به‌ ئه‌هلیكردنی ده‌كرێت و ده‌ڵێت: "هەموو دەنگۆیە ناڕاستەکان ڕەتدەکەینەوە بەتایبەت دەنگۆی پێدانی نەخۆشخانەکە بە کەرتی تایبەت و نەمانی گاز لە کارکەوتنی نەخۆشخانەکە".

 

دەقی ڕاگەیاندراو:

نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری ڕاگەیاندراوێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە، کە بەردەوامە لە کاری نۆژەنکردنەوە، خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان هیچ وەستانێکی کاری تێدا ڕووی نەداوە، ئەم ڕاگەیاندنە بە هۆی دەنگۆی ناڕاست هاتووە کە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن، کە باسی نەمانی گاز و وەستانی نەخۆشخانەیان کردووە.

 لە ڕاگەیاندنەکەدا بۆچوونی نەخۆشخانە ڕوونکراوەتەوە کە کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوامن لەنێویاندا:

- نۆژەنکردنەوەی بەرزکەرەوەکان ( مصعد ).

- نۆژەنکردنەوەی سیستەمی فێنککەرەوە و چیلەر.

- خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان وەک نەشتەرگەری ENT، ڕاوێژکاری، و فریاکەوتن بەردەوامن.

هەروەها نەخۆشخانەی ڕزگاری نە دەدرێتە کەرتی تایبەت و نەدەبێتە تایبەتیش هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا خزنەتگوزارییەکانی وەکو کەرتی گشتی بەردەوام دەبن لە خزمەت هاوڵاتیان دادەبن، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە بەرپرسیارانە و وردبینیانە ڕاپۆرت بدەن و پەیامە ناڕاست و نادروستەکان بڵاونەکەنەوە کە ڕەوا نییە.

 

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری

24 تەمموز 2025 23:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025