پایتەخت

چۆن خۆمان بپارێزین لەو گەرما بەتینەی چەند ڕۆژی داهاتوو؟

چۆن خۆمان بپارێزین لەو گەرما بەتینەی چەند ڕۆژی داهاتوو؟
کورتە

گه‌رمایه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و هۆشداری له‌ چۆنییه‌تی خۆپاراستنی ده‌ددرێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و چەند ڕۆژی داهاتوو گەرمایەکی زۆر بەتین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ئەم گەرمایەش زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت، بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین پێویستە چەند هەنگاوێک بنێی.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێگەی ڤیری وێڵ هێلس بڵاویکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما لە وەرزی هاوین و  بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ تیشکی سەروو وەنەوشەیی بە جەستە، دەبێتە هۆی دیاردەی"خۆر سووتاندن"، کە زیان بە DNA لە خانەکانی پێست دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن.

 

نیشانەکانی خۆر سووتاندن بریتین لە: سووربوونەوەی پێست، ئازار، هەڵئاوسانی پێست، گێژبوون یان لە هۆشچوون، هێلنجدان، ماندووبوون، ئازار و سووربوونەوە لە ماوەی شەش بۆ 48 کاتژمێری یەکەمدا زۆرتر دەبێت.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیشانانەش دەتوانن سوود لەم خالانەی خواردەوە ببینن:

 

حەماکردن بە ئاوێکی سارد، بەکارهێنانی کرێمی شێداری پێست، بۆ کەمکردنەوەی ئازار دەتوانن دەرمانی ئازارشکێن وەک ئادڤیل (ئیبوپرۆفین) یان تیلینۆل (ئەسیتامینۆفین) بەکار بهێنن، وە ئەگەر پفکە لەسەر پێست دروست بوو، بە هیچ شێوەک دەستکارییان مەکە.

 

هاوکات دەتوان سوود لەم ڕێنمایانەش وەربگرن:

 

-  خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی، کە پێویستە ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوەکان بخورێتەوە لەکاتی گەرمادا چونکە لەش ڕێژەیەکی زۆر شلەی دەکاتە دەرەوە لەڕێگەی ئاڕەقکردنەوەوە.

 

- لەکاتە زۆر گەرمەکاندا وەرزش مەکە، یان لە ژێر هەتاو کار مەکە، وە ئەگەر ویستت وەرزش یان کار بکەیت هەوڵ بدە لەوکاتانەدا بیکەی کە پلەی گەرمی نزمە وەک یانیان زوو.

 

24 تەمموز 2025 22:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025