مەلەوانە 24 ساڵانەکە بە 23.59 چرکە مێژووی نووسییەوە
کەیت دۆگلاس و ساتی بردنەوەی گەورە؛ چۆن ڕیکۆردی جیهانی شکاند؟
خانمە مەلەوانێکی ئەمریکی، لە پێشبڕکێکانی زنجیرەی مەلەوانی TYR Pro Swim Series لە ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی نوێی جیهانی لە مەلەوانی 50 مەتری ئازادی ئافرەتاندا تۆمارکرد.
شەوی هەینی کەیت دۆگلەس، وەرزشوانی ئەمریکی تەمەن 24ـساڵ لە مەلەوانی ئازاد لەماوەی 23.59 چرکە 50 مەتر بڕی، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ریکۆردێکی جیهانی نوێ تۆمارکرد، لە پلەی دووەمدا گرێچن واڵش بە 23.78 چرکە و بە 24.30 چرکە ئانا مۆێچ پلەی سێەمی بەدەست هێنا.
کەیتی تائێستا خاوەنی زیاتر لە 200 مەدالیا خەڵاتی جیاوازە لەم وەرزشەدا دەلێت: "هێشتا لە شۆکدایە و باوەڕ ناکات بەو خێراییە مەلەی کردبێت"، سارا شۆسترۆمی خانمە مەلەوانی سویدی بەر لە ناوبراو ههەڵگری ژمارەی پێوانەی بوو کە توانی لەماوە 23.61 چرکەدا 50 مەتر ببڕێت.