هەوڵە ناوخۆییەکانی پاکستان بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری شکستی هێنا؟
ڕووداوێکی خوێناوی لە پاکستان؛ دوو تەقینەوە پێکەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی ڕایگەیاند، بەهۆی دوو تەقینەوەوە لە ناوچەی بنو لە ویلایەتی خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، 7 کەس کوژران و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەواوی قوربانییەکان ئەندامی هۆزی هاتی خێلن و سەر بە لیژنەیەکی ئاشتیی ناوخۆیین کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان پێکهێنراوە، هەرچەندە هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی کارەکانیانەوە لە دژی توندڕەوی کرابنە ئامانج.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تەقەمەنی دیکەدا کردووە، هاوکات ئاسف عەلی زەرداری، سەرۆکی پاکستان و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، هێرشەکەیان بە توندی ئیدانە کرد و بەڵێنیاندا تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.