پایتەخت

بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە ئاستی پێشوو

بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە ئاستی پێشوو
کورتە

وردەکاری گرنگی دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ 10 ملیۆن بەرمیل.

دوای ئاگربەست و ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئابووری و بەدیاریکراوی هەناردەکردنەوی نەوتی عێراق بەرەو دۆخێکی ئاسایی دەڕوات.


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی نەوتی وڵات لە ماوەی 1 بۆ 2 مانگی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان واشنتۆن و تاران بۆ هێورکردنەوەی دۆخی گەرووی هورمز واژۆ کرا.

شەڕ و گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز بووە هۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوتی عێراق، بە شێوەیەک کە لە مانگی نیساندا هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەم ڕێڕەوەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل دابەزی، لەکاتێکدا پێش شەڕ تێکڕای هەناردەی مانگانە 93 ملیۆن بەرمیل بوو، عێراق کە پێش شەڕەکە ڕۆژانە نزیکەی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانەوە ناچار بوو بەرهەمهێنان لە زۆربەی کێڵگەکانیدا ڕابگرێت.

سەلیم فەرهود، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت و باسم خودێر، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەناردەکردن وردە وردە دەستیپێکردووەتەوە و کێڵگە نەوتییەکان سەرقاڵی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانیانن، شایەنی باسە داهاتی نەوت نزیکەی 90%ی کۆی گشتی داهاتی دەوڵەتی عێراق پێکدەهێنێت.

20 حوزەیران 2026 16:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026