ترامپ: ئێران لە ڕووی سەربازیەوە بە تەواوی شکستی هێنا!!!
ترامپ سەرکەوتنەکەی دووپات دەکاتەوە و رەخنە لە سەرۆکانی پێشوی ئەمریکا دەگریت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستیکی پلات فۆرمی ترووس سۆشیاڵ بەرگری لە شەڕەکەی دژی ئێران کرد و بانگەشەی ئەوە دەکا شکستێکی سەربازیی تەواوەتییە، گوتی تاران هیچ ڕێزێکی بۆ جێنشینی خۆی، جۆ بایدن و تەنانەت باراک ئۆبامای نییە کە ملیارەها دۆلاری لێ باران کردوون.
سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیال نووسیویەتی: گەمژەکانی چەپی ڕادیکاڵ و دیموکراتەکان دەزانن چەند سەرکەوتوو بووین لە شەڕەکەمان لە دژی ئێران، وڵاتەکەیان لە ڕووی سەربازیەوە بە تەواوی شکستی هێنا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆباما بەردەوام ملیاران دۆلاری پێدەدان و هەرگیز سوپای لاوازەی ئەوکاتمان بەکارناهێنا بەو شێوەیەی دەبوو بکرایە، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێرانیەکان هیچ ڕێزێکیان بۆ ناوبراو نەبوو، ئەوان وەک بایدنی خەواڵو بە سەرکردەیەکی لاواز و بێتوانایان دەزانی، بە تەواوی ڕاستیان دەکرد".
لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەلێت: "ئێران بۆ ماوەی ٤٧ ساڵ بە بێ سزا تاوانی ئەنجامدەدا، تا من هاتمە پێشەوە، دواتر هەموو شتێک گۆڕا، ئەمریکا گەڕاوەتەوە!!!".