گەرووی هوورمز داخرا و جەنگ دەست پێدەکاتەوە؟
بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دووبارە گەرووی هوورمز داخراوە
ئێران جارێکی تر گەرووی هوورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا دادەخات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، سەرەڕای ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان واشنتۆن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەم بەرەیەش دەگرێتەوە.
لە 20ـی حوزەیرانی 2026 ئیسرائیل بەبێ گوێدان بە ئاگربەست هێرشی ئاسمانی کردە سەر لوبنان کە بە وتەی خۆی وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشەکانی حزبوڵڵا بوو بۆ سەر هێزەکانی لە باشووری ئەو وڵاتە، نزیکەی 20 ناوچەیان کردووەتە ئامانج، بەتایبەتی ناوچەی نەباتیە و دەوروبەری.
بارەگای خاتەمولئەنبیا، ڕایگەیاندووە: "بەهۆی پێشێلکاریی ئاشکرای ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، ڕادەگەیەنین کە گەرووی هوورمز"بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا دادەخرێت”.
لە 17ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە ئەمەریکا و مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە دوورەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەیان واژۆ کرد، لە یاداشتەکەدا ئاگربەستی لە بەرەی لوبنان و کردنەوەی گەرووی هوورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران خراوەتەڕوو. بڕیاریش وابوو دانوستانەکان لە میانی کۆبوونەوەی فەرمی لە سویسرا لە ڕۆژی هەینی دەستپێبکات، بەڵام لە کۆتا خولەکدا کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە.