پایتەخت

خەونی تورکیا بوو بە خۆڵەمێش

خەونی تورکیا بوو بە خۆڵەمێش
کورتە

تورکیا جانتاکەی پێچایەوە؛ لە خولەکی یەکەمدا خەونەکەی مرد

تورکیا بە شکستی 1-0 بەرامبەر پاراگوای، نەک هەر هیواکانی بۆ مۆندیالی 2026 لەدەستدا، بەڵکو بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک و وەک دووەم ماڵئاواییکەری فەرمی، ماچی ماڵئاوایی لە گەورەترین کەرنەڤاڵی تۆپی پێ کرد.

 

لە یارییەکی پڕ لە ڕووداوی کۆمەڵەی 4ـەمدا، هەڵبژاردەی تورکیا نەیتوانی سوود لە کەمیی ژمارەی یاریزانانی ڕکابەرەکەی وەربگرێت و بە دوو شکستی لەسەریەک، جانتاکانی پێچایەوە. ماتیاس گالارزا، لە خولەکی 1ـی دەستپێکی یارییەکەدا، بە لێدانێکی کتوپڕ تۆرەکەی تورکیای هەژاند و خێراترین گۆڵی هەژاند، کە تا کۆتایی یارییەکە وەک تاکە گۆڵ مایەوە.

 

یارییەکە تەنیا ڕکابەری نەبوو، بەڵکو بووە وێستگەیەک بۆ تاقیکردنەوەی تووندی یاساکانی فیفا، میگێل ئالمیرۆن ئەستێرەی پاراگوای، لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا بەهۆی سووکایەتیکردن بە یاریزانێکی تورکیا، دوای گەڕانەوە بۆ ڤاڕ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمە یەکەمین حاڵەتی سزای ڕەفتاری نەشیاو بوو کە بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی مۆندیال جێبەجێ کرا.

 

تورکیا دوای شکستی هایتی بەرامبەر بەرازیل، بووە دووەم تیمی دەرکراو لە مۆندیال، کارنامەی تورکەکان لەم خولەدا زۆر لاواز بوو و لە کۆی 180 خولەکدا هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکرد و 3 گۆڵیان لێ کرا، سەرەڕای ئەوەی تەواوی نیوەی دووەمیان بەرامبەر 10 یاریزانی پاراگوای ئەنجامدا بەڵام هێرشبەرانی تورکیا لە گۆڕینی هەلەکان بۆ گۆڵ پەککەوتە بوون و بە 0 خاڵ گەڕانەوە ماڵەوە.

20 حوزەیران 2026 16:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026