ڕووسیا نزیکەی 15 هەزار تەرم ڕادەستی ئۆکرانیا دەکاتەوە
کیێڤ بێدەنگی هەڵبژاردووە؛ بۆچی ئۆکرانیا ئاماری ئاڵوگۆڕە نوێیەکەی پشتڕاست نەکردەوە؟
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاڵوگۆرکردنێکی سیاسیدا لەنێوان هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڕووسیا تەرمی 522 ئۆکرانی ڕادەست کرد، شمسایل سارالییف، پەرلەمانتاری ڕووسی، پشتراستی کردەوە تەرمەکان سەرباز بوون و ڕووسیا لەبەرامبەر 33 تەرمی سەربازی خۆیدا ئەم ئاڵوگۆڕەی کردووە.
هەرچەندە ئۆکرانیا تا ئێستا بەفەرمی ئەو زانیارییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام وێنەی تیمی تەندروستی کە ماسکی دژە بەکتریا و ڤایرۆسیان لەبەرە بڵاو کردووەتەوە کە لەبەردەم بارهەڵگرێکی گواستنەوەی تەرم هەڵگردا وەستاون.
بەپێی ئامارەکانیی ڕێکخراویی خاچی سوور، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لە ساڵی 2022ـوە تا ئێستا، زیاتر لە 14 هەزار تەرمی ئۆکرانی و نزیکەی 400 تەرمی سەربازی ڕووسی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ کراون.