پایتەخت

ئاماری گەڕی یەکەمی مۆندیالی 2026

ئاماری گەڕی یەکەمی مۆندیالی 2026
کورتە

تەنها لە گەڕی یەکەمی مۆندیال 75 گۆڵ تۆمارکراوە

 گەڕی یەکەمی جامی جیهانی 2026 بە تۆمارکردنی 75 گۆڵ و درەوشانەوەی بێوێنەی ئەستێرە جیهانییەکان کۆتایی هات، کە تێیدا مێسی بە تۆمارکردنی تەنیا هاتریکی خولەکە، پەیامێکی بەهێزی بۆ ڕکابەرەکانی نارد.

 

لەگەڵ دەستپێکی یارییەکانی گەڕی یەکەمی مۆندیال، کێبڕکێیەکی تووند لە نێوان هێرشبەراندا دەستی پێکردووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تێکڕای گۆڵکردن لە هەر یارییەکدا گەیشتووەتە 3.1 گۆڵ، ئەمەش ئاستێکی بەرز و هێرشبەرانەی مۆندیالەکە نیشان دەدات.

 

 لە ڕووی تاکەکەسییەوە، جۆشوا کیمیچ بە دروستکردنی 2 گۆڵ وەک باشترین ئەسیستکار دەرکەوتووە، لە کاتێکدا چوار ئەستێرەی درەوشاوە (هاری کەین، کەی هاڤێرتس، ئێرلینگ هالاند، و کیلیان مباپێ) هەر یەکەیان 2 گۆڵیان تۆمارکردووە.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕکابەرییەکان تەنها لە گۆڵکردندا نەبووە، بەڵکو تووندوتیژی و ململانێی جەستەییش هەبووە، ناوبژیوانان 52 کارتی زەرد و 3 کارتی سووریان بە ڕووی یاریزاناندا بەرزکردووەتەوە، هەروەها 5 لێدانی سزا هەژمارکراون و 3 گۆڵیش بە هەڵە لەلایەن یاریزانانەوە لە خۆیان تۆمارکراوە.

 

سەبارەت بە ئەنجامی یارییەکان، لە گەڕی یەکەمی مۆندیال تا ئێستا 24 یاری کراوە، 12 یاری بە جیاوازییەکی کەم کۆتاییان هاتووە و 9 یاریش بە یەکسانبوون تەواو بوون، کە تەنها یەک یارییان بێ گۆڵ بووە، لە بەرامبەردا تەنها 3 یاری هەبوون کە تێیدا تیپەکان بە جیاوازییەکی گەورە زیاتر لە 4 گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

18 حوزەیران 2026 19:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026