پایتەخت

 دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد لە ژێر هێرشی ئەنفلۆنزای باڵندەدان

 دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد لە ژێر هێرشی ئەنفلۆنزای باڵندەدان
کورتە

کارەساتێکی ژینگەیی لە جەمسەری باشوور؛ ئەنفلۆنزای باڵندە هەزاران سەگی دەریای کوشت!

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی جۆری H5N1 لە دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد لە جەمسەری باشوور کە  دەکەونە 4,000 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئوسترالیا زیانێکی گەورەی بە ژینگەی کێویی ناوچەکە گەیاندووە، زیاتر لە 13000 بەچکە سەگی دەریای لە دوورگەی هێرد بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە مردوون، کە دەکاتە زیاتر لە 75%ی ئەم ئاژەڵە لە ناوچەکەدا.

 

زانایان لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گەشتی مەیدانییەوە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی دووەمی ڕابردوودا بەدواداچوونیان بۆ دۆخەکە کردووە و پشکنینیان بۆ 9 جۆری جیاوازی گیانلەبەران ئەنجامداوە. ئەنجامی پشکنینەکان بۆ 6 جۆرییان ئەرێنی بووە لەوانە؛ سەگی دەریایی فیل، سەگی دەریایی پەڕەدار و دوو جۆری پەنگوین، توێژەران دەڵێن ئەگەری هەیە ڤایرۆسەکە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی باڵندە کۆچبەرەکانەوە لە دوورگەکانی کرۆزێتی سەر بە فەرەنساوە بۆ ئەم شوێنە گوازرابێتەوە.

 

هەرچەندە کیشوەری ئوسترالیا تا ئێستا بە تەواوی لەم ڤایرۆسە پارێزراوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو دوورگانەی دەرەوەی کیشوەرەکە نیگەرانییەکی زۆری لای بەرپرسانی ژینگە دروست کردووە. مۆرای وات، وەزیری ژینگەی ئوسترالیا، ڕایگەیاند کە مردنی ئەم سەگی دەریایانە هۆشدارییەکی جددییە و پێویستە ئوسترالیا ئامادەکاری پێشوەختە بکات بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ڤایرۆسەکە بۆ وشکانی کیشوەرەکە.

18 حوزەیران 2026 19:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026