ئەو ژنەی دزی لە 4 زێڕنگر کرد دەستگیر کرا

ئهو ئافرهته دهستگیركرا كه دزی له 4 زێڕینگری سۆران كرد
دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵایەک ژنێک، بە تۆمەتی دزیکردن لە 4 دوکانی زێڕنگر لەلایەن پۆلیسی سۆرانەوە دەستگیر کرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی یەکێک لەخاوەن زەرنگرەکانی شاری سۆران لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران سکالای تۆمار کرد کەوا چەند پارچە زێرێکی لێ دزراوە.
باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی بە بریاری دادوەر پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخرا مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای گەران و بەدواچوونی وورد تونرا ئافرەتێک دەست نیشان بکرێ کەوا دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.
شایەنی باسە لە درێژەی راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆلینەوە توانرا بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دەستگیر بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێکۆلینەوە دانی بەوەنا کەوا لە سێ دوکانی زەرنگری تر چەندین پارچە زێری تری دزیووە و بەبریاری دادوەر راگیرا بەپێی مادە ( 444/ ی س ).