سێ برای بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
پۆلیسی گهرمیان سێ برای لهسهر 'بازرگانیكردن به مادهی هۆشبهر' ڕادهستی ئاسایش كرد
له گهرمیان سێ برا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دهستگیركران. هاوشێوهی تۆڕێك له ناوچهكه كاری كڕین و فرۆشتنییان به مادەی هۆشبەر كردووه،
ئهمڕۆ سۆران محهممهد، وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی گەرمیان توانیویانە سێ تۆمەتبار لە گوندی گاکوڵ سەربە ناحیەی قۆرەتوو دەستگیر بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، هەرسێ تۆمەتبارەکە بران و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان دەست بەسەر بڕی 19.5 گرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم پرۆسەیە دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری ورد ئەنجام دراوە. لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 26 لە یاسای قەڵاچۆکردنی مادە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و بە بڕیاری دادوەر، ڕادەستی ئاسایشی گەرمیان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.