پایتەخت

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خانەنشین دەکرێن

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خانەنشین دەکرێن
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی دەرکرد.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان چەند وەزارەت و لایەنێکی پەیوەندیدار پێکبهێنێت بۆ ڕێکخستنی میکانیزمی خانەنشینکردنی ئەو ئەندامانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە تێیدا سێ پرسی گرنگی پەیوەست بە گەنمی جووتیاران، خانەنشینیی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ڕێکخستنەوەی سەبەتەی خۆراک تاووتوێ کران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا سەرجەم ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە مەرجە یاساییەکانی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان تێدایە، خانەنشین بکرێن.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بە شێوازێکی دروست، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتی دا، ئەم لێژنەیە لە سەرۆکایەتیی دیوان، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، و وەزارەتی دارایی و ئابووری پێکدێت.

ئەرکی سەرەکی لێژنەکە داڕشتنی ڕێکار و میکانیزمی پێویست دەبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی پڕۆسەی خانەنشینبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم 80 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کە مەرجە یاساییەکانی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان تێدایە، ڕێکارەکانی خانەنشینبوونیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

17 حوزەیران 2026 16:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026