پایتەخت

گەنجێک لە ڕووباری سیروان خنکا

گەنجێک لە ڕووباری سیروان خنکا
کورتە

گەنجێک لە ڕووباری سیروان خنکا و گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە

کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە ڕووباری سیروان خنکا و بەرگری شارستانی گەرمیان لە هەوڵێکی چڕوپڕدان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند و گوتی: "لە ڕووباری سیروان گەنجێک کە موالیدی 2000ـە خنکاوە و تاوەکو ئێستا ئاسەواری دیار نییە".

 

گوتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە بەردەوامە و گوتی: "هەموو تواناکانمان خستووەتە گەڕ و تیمەکانمان لە گەڕان و پشکنینیان لەناو ڕووبارەکەدا ناوەستن تاوەکو تەرمی گەنجەکە نەدۆزینەوە".

17 حوزەیران 2026 16:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026