یەکێتیی زانایان هۆشداری دەدات لە کڕینی جۆرێکی بیبسی
بڕیاری نوێی یەکێتیی زانایان سەبارەت بە جۆرێکی بیبسی، كه ناوی خودای لهسهره.
وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پایتەخت میدیا هۆشداری دایە هاووڵاتییان کە جۆرێکی دیاریکراوی بیبسی نەکڕن کە ماوەیەکە لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە.
ئهمڕۆ د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، ناوی پیرۆزی خودا پێویستە پارێزراو بێت و ناکرێت بۆ کاری بازرگانی بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لەسەر کاڵایەکی وەک بیبسی کە دوای خواردنەوە فڕێ دەدرێتە ناو زبڵدان و شوێنی پیس، ئەمەش وەک بێڕێزییەکی گەورە بەرامبەر پیرۆزییەکان هەژمار دەکرێت.
وتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕوونی کردەوە، کە بەپێی یاسایەکی شەریعەت، هەر کارێک سەر بکێشێت بۆ حەرام، ئەوە خۆی حەرام دەبێت. هەر بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هەرچی زووە ڕێگری لە فرۆشتنی ئەم بەرهەمە بکەن بۆ ئەوەی کەس تووشی بێڕێزی و کاری حەرام نەبێت.
ئەم هۆشدارییەی یەکێتیی زانایان دوای ئەوە دێت کە ئەو جۆرە بیبسییە وێنەی ئاڵای عێراقی لەسەرە و دەستەواژەی پیرۆزی الله أکبر-ی تێدایە، کە ئەمەش کاردانەوەی بەرفراوانی لە ناو خەڵکدا لێکەوتووەتەوە.