پایتەخت

ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌رمی گه‌شتیاره‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌ خه‌ڵاتكرا

ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌رمی گه‌شتیاره‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌ خه‌ڵاتكرا
کورتە

خەڵاتی 1000 دۆلار بۆ ئەو گەنجەی تەرمی کچە گەشتیارەکەی دۆزییەوە.

پاش ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ڕوقییە، ئەو کچە گەشتیارە 11 ساڵانەیەی کەربەلا لە ناو ئاوی چەمی زەڵم دۆزرایەوە، گەنجێکی ناوچەکە وەک دەستخۆشی و ڕێزلێنان خەڵات کرا.

ئه‌مڕۆ جێگر هەورامی، بڕی 1,000 دۆلاری ئەمریکی وەک دیاری و پێزانین پێشکەشی گەنجێک بە ناوی یوسف حەسەن سادق کرد، کە توانی تەرمی کچەکە بدۆزێتەوە و کۆتایی بە چاوەڕوانییە تاڵەکانی خێزانەکەی بهێنێت.

ڕوقییە تەمەنی 11 ساڵ بوو و ماوەی 9 ڕۆژ بوو لە کاتی گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەیدا لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا خنکابوو. لەو ماوەیەدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و خەڵکی ناوچەکە بەردەوام لە گەڕان دابوون، تا دواجار نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی لە قووڵایی ئاوەکەدا دەستنیشان بکرێت و دەربهێنرێتەوە.

ئەم خەڵاتە وەک وەفایەک بووە بۆ ماندووبوونی ئەو گەنجەی کە بە کارەکەی توانی ئازاری خێزانە گەشتیارەکە کەم بکاتەوە.

17 حوزەیران 2026 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026