پلانی نوێی جولهكه بۆ مزگەوتی ئەقسا ئاشكرا بوو
وردهكاریی پلانی نەتەوەپەرستە ئیسرائیلییەکان بۆ گۆڕینی نهخشهی مزگهوتی ئهقسا.
نەتەوەپەرستە ئیسرائیلییەکان بە ئاشکرا سەرپێچیی یاسا و ڕێساکانی شوێنە پیرۆزەکانی قودس دەکەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ڕێککەوتنی مێژوویی 'دۆخی باو' (Status Quo) لە حەڕەمی شەریف و مزگەوتی ئەقسا دروست کردووە.
موشێ فێگلین، سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی نەتەوەپەرستی ئیسرائیل، دوای ئەوەی لەگەڵ گرووپێکی 20 کەسی لە حەڕەمی شەریف له مزگهوتی ئهقسا نوێژ و گۆرانی ئایینی جولهكهیان چڕی ڕایگەیاند، له تەواوی خاکی ئیسرائیل بەڵێن دراوە بە نەوەکانی خودا و ئەوان پەرستگایەکی نوێ بۆ هەموو مرۆڤایەتی لەو شوێنەدا بنیاد دەنێن.
ئهو به ئاشكرا گوتی: ئامانجیان دروستکردنی پەرستگایەکی گەورەی جووە لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا، کە زیاتر لە 1400 ساڵە یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکانی ئیسلام.
ئهمه لهكاتێكدایه، له ئێستادا ژمارەیەک لە سیاسییە توندڕەوەکانی ئیسرائیل، لەوانە موشێ فێگلین و ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، بە ئاشکرا ڕێساکانی ناو کۆمەڵگەی ئەقسا دەشکێنن و سروودە ئاینییەکانی جوو لەوێ دەڵێنەوە.
بەپێی ڕێككەوتنە مێژووییەکان، بەڕێوەبردنی ئەقسا لە ئەستۆی وەقفی ئیسلامییە کە ئوردن سەرپەرشتی دەکات و تەنیا موسڵمانان بۆیان هەیە لەوێ نوێژ بکەن، بەڵام بهپێی ماڵپهڕی (Middle East Eye)، بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا کار بۆ گۆڕینی ئەم شوێنە دەکەن بۆ ناوەندێکی فرە ئایین.
له بهرامبهردا دکتۆر مستەفا ئەبو سوەی، ئەندامی ئەنجوومەنی وەقفی ئیسلامی، هۆشداری دەدات لەوەی هەر گۆڕانکارییەک لەم دۆخەدا دەبێتە هۆی تەقینەوەی تووندوتیژیی لە ناوچەکەدا و ئاشتی ناوچەکە تێکدەدات.
لە ئێستادا وڵاتانی ئوردن، میسر و بەریتانیا نیگەرانیی قووڵی خۆیان لەم هەوڵانە دەربڕیوە.