له عێراق هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه بۆ ئیسرائیل بكات به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا ده‌درێت

له به‌غدا هاووڵاتییه‌ك به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسرائیل به زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا درا
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، هاووڵاتییه‌كیان له به‌غدا ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسرائیل و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك له عێراق بانگه‌شه بۆ ئیسرائیل بكات به تاوانی زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزا ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخه‌وه تۆمه‌تبارێك به‌هۆی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسرائیل و پڕوپاگه‌نده بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستگیركراوه و ڕاسته‌وخۆ بڕیاردرا به زیندانی هه‌تا هه‌تایی ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی یاسای ماددەی 7ی یاسای ژماره 1، كه له ساڵی 2022 دا ده‌رچووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هاتووه، له ماڵی ئه‌و تاوانباره ده‌ست به‌سه‌ر كتێبی عیبریدا گیراوه، تاوانبار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ بیروڕای ئیسرائیل و قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی دژی یاسا و ده‌ستوور و دابونه‌ریتی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی.