ئه‌مریكا: هیچ بڕە پارەیەک نادەین بە ئێران
ئه‌مریكا كۆتایی به ده‌نگۆكان له‌باره‌ی پێدانی پاره به ئێران هێنا.
ئه‌مریكا له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێران ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و به ته‌واوی تاران بێ هیوا ده‌كات. داوای گۆڕینی ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر پێدانی پار ده‌كات.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن لەژێر هیچ بارودۆخێکدا سامانی خۆی ناداتە ئێران. هه‌روه‌ها هۆشداری دا بە تاران کە ئەگەر پابەندی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە نەبێت، بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی بە پەککەوتوویی و وێرانکراوی دەمێننەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو و ترەمپ دانوستانی ڕاستەوخۆ وەک پاداشت نابینن، بەڵکو هەنگاوێکی جددییە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا.
ئەمه دوای ئه‌وه دێت، كه بریاره ڕۆژی هه‌ینی له سویسرا ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ كۆتایی هێنان به ئاڵۆزییه‌كان دوای 47 ساڵ واژۆ بكرێت.