ئەنجوومەنی وەزیران سێ پرسی گرنگ و هەستیار تاووتوێ دەکات
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران كۆده‌بێته‌وه. لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە سێ تەوەری سەرەکی ده‌كرێت، کە ڕەهەندی ئابووری و کارگێڕییان هەیە.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، كه تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت ده‌بێت بە پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تێیدا تیشک ده‌خرێته سەر گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵ.
به‌پێی فه‌رمانگه‌كه، لە تەوەری دووەمدا، پرسی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ده‌خرێته ڕوو، بەتایبەت بۆ ئەو ئەندامانەی مەرجە یاساییەکانی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان تێدایە.
هەروەها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه لە تەوەری سێیەمدا، حکومەت بڕیاری چاوخشاندنەوە بە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکدا ده‌دات. بەپێی پێشنیازەکە، ئەو کەسانەی داهاتیان زۆرە و لە ئاستێکی باڵادان، لە سوودمەندبوونی سەبەتەی خۆراک دوور دەخرێنەوە و پڕۆژەکە تەنیا بۆ ئەو خێزان و کەسانە دەبێت کە داهاتیان سنووردارە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی خەرجییەكان و گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ دەستی كه‌سه شایستەکان.