مەرجی مەزڵووم عەبدی بۆ ئاشتی لە سووریا
وردهكاریی كۆبوونهوه سێقۆڵییهكهی مهزڵووم عهبدی له ههولێر و پهیامی بۆ ئهمریكییهكان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە شاری هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا کرد لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا.
ئهمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) له تۆڕی ئێكس لهبارهی ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكهوه ڕایگەیاند، بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی داهاتووی سووریا و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی، تەنیا گەرەنتییە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوە کرد کە لە دیدارەکەدا پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کراوەتەوە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کراوەتەوە کە دەبنە هۆی سەقامگیریی گشتگیر.
هەروەها مەزڵووم عەبدی ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە هاندانی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ خزمەتکردن بە ئاشتیی گشتی لە سووریا و ناوچەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی سووریا کرا.