پایتەخت

کوردستان دەبێتە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماسی

کوردستان دەبێتە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماسی
کورتە

ملیۆنێک پەنجەماسی دەخرێنە نێو بەنداوەکان؛ پلانی نوێی حکومەت بۆ بووژاندنەوەی سامانی ماسی.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە مەبەستی بووژاندنەوە و پەرەپێدانی سامانی ماسی، بڕیاریدا لە نێوان 500,000 تا 1,000,000 پەنجەماسی بخاتە نێو 5 بەنداوی گەورەی هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایه‌تی سامانی ماسی ڕایگەیاند، کە ئێستا تیمی وەزارەت سەرقاڵی پێگەیاندنی ماسییەکانن و بڕیارە لە مانگی 8ی ئەمساڵدا پرۆسەی خستنە نێو ئاوی بەنداوەکان دەستپێبکات.

بەپێی پلانەکە، ماسییەکان بەسەر بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و دوو بەنداوی گەورەی پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێن، لە کاتێکدا هێشتا بڕیار لەسەر دیاریکردنی بەنداوی پێنجەم نەدراوە.

سەبارەت بە نیگەرانی ڕاوچییان لە کەمیی ماسی، بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی ڕوونی کردەوە کە لەم وەرزەدا ماسییەکان دەچنە قووڵایی ئاو و ڕاوکردنیان پێویستی بە شارەزایی زیاتر هەیە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە ڕێکەوتی 15-6-2026 قەدەغەی ڕاوەماسی هەڵگیرا.

17 حوزەیران 2026 09:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026