بڕیارێکی نوێ لهبارهی پارەی گەنمی جووتیاران درا
سایلۆی هەولێر دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دەکات.
پرۆسەی دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 له سایلۆی ههولێر دەستیپێکرد و بۆ ئهم مهبهستهش جووتیاران ئاگادار دهكرێنهوه.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو جووتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە، دەتوانن ئهمڕۆ چەکەکانیان وەربگرن و دواتر لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق TBI پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سایلۆکە، دابەشکردنی چەکەکان لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
سایلۆی هەولێر جەختی کردووەتەوە کە پێویستە جووتیارەکە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی چەکەکە، یان کەسێک بریکارنامەی فەرمی (وەکالەت)ی ساڵی 2026ی پێبێت.
ئەم قۆناغەی دابەشکردن تەنیا ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە زنجیرەی ناوەکانیان لە لیستەکەدا لە نێوان 1491 تا 1670 دایە.