په‌نابه‌رانی كورد به كۆمه‌ڵ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به ناردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی په‌نابه‌رانی كورد له ئه‌ڵمانیاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردووه.
به‌رلین پڕۆسەی ناردنەوەی زۆرەملێی بۆ پەنابەرانی کورد و عێراقی چڕتر دەکاتەوە و لە جوڵه‌یه‌كی نوێ‌دا، دەیان هاووڵاتیی تری لە وڵاتەکەی دەرکرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە قۆناغی دووەمی ئەم مانگەدا، زیاتر لە 25 پەنابەر کە زۆرینەیان کوردن، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرتەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گواستراونەتەوە.
ئەم پڕۆسەیە دۆخێکی خەمناکی دروست كردووه، بەتایبەت دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە لە نێو دیپۆرتکراوەکاندا ژنێکی کورد هەیە کە بە زۆر لە منداڵەکانی جیا کراوەتەوە. ئەم شەپۆلە نوێیەی دیپۆرتکردنەوە لەکاتێکدایە کە لە 2ی حوزەیرانیشدا گرووپێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە نێردرابوونەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی داکۆکیکردن لە مافی پەنابەران، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئامادەکاری دەکات تا لە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتوودا، شەپۆلێکی تری ناردنەوەی زۆرەملێ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دوسڵدۆرفەوە جێبەجێ بکات، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە نێو کۆمەڵگەی پەنابەرانی کورد لە ئەڵمانیا دروست کردووە.