كێشه‌ی ئاوی قوشته‌په و 60 گوندی دیكه چاره‌سه‌ر كرا

كێشه‌ی ئاوی قوشته‌په و بێستانه و 60 گوندی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیژی كێشه‌ی ئاوی قوشته‌په و بێستانه و 60 گوندی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په به‌شێكی هه‌ره زۆری ته‌واوبووه و به ئه‌گه‌ری زۆر كۆتایی ئه‌مساڵ چالاكبوون و ته‌واو بوونی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، له‌گه‌ڵ كارابوونی ڕاسته‌وخۆ كێشه‌ی ئاوی قوشته‌په و بێستانه و 60 گوندی سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په ئاشكرای كرد، پڕۆژه‌كه ستراتیژی و بایه‌خداره، له سێ وێستگه‌ی سه‌ره‌كی پێكدێت، له هه‌ر ڕۆژێكدا سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن به‌رهه‌مده‌هێنێت و توانایه‌كی بێ وێنه و سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیاتر له %60ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په جێبه‌جێ كراوه و تاكۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی قوشته‌په و بێستانه و 60 گوندی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابین ده‌كات.