ههواڵگری ئهمریكا هۆشداری دهدات
ئەکسیۆس نهێنییەکی کۆشکی سپی دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران دەدرکێنێت.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە کە لە نێو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا ناکۆکییەکی قووڵ دەربارەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران دروستبووە.
جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی (CIA)، گومانی خۆی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە، کە زانیارییە هەواڵگرییەکان نیشانی دەدەن پەیامە ناوخۆییەکانی تاران جیاوازە لەوەی بە نێوەندگیرەکان دەگوترێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە و پیت هیگسێت، وەزیری جەنگ، تێبینییان لەسەر ڕێککەوتنەکە هەیە، بەڵام لە بەرامبەردا جهی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و هەریەکە لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، پشتگیری لە بەردەوامی پڕۆسەکە دەکەن.
مەرجەکانی ئەم یاداشتنامەیە بریتییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی وردتر لە ماوەی 60 ڕۆژدا. لەم ماوەیەدا ئێران پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕادەگرێت و ئەمریکاش سزای نوێ ناسەپێنێت.
بڕیارە ڕۆژی هەینی، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە ئامادەبوونی ڤانس و کوشنەر لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی بۆ واژۆكردنی ڕێككهوتنه مێژووییهكه کۆببنەوە.