نوێترین ئاماری وەرگرتنی گەنم بڵاوکرایەوە
وردەکاری وەرگرتنی گەنم لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان به داتا و ژماره.
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە و لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، زیاتر لە 14 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
ئهمڕۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سایلۆکانی هەرێم توانای کۆگاکردنی 1 ملیۆن تۆن گەنمیان هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەکە تا تەواوبوونی ئەو پشکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکراوە کە 400 هەزار تۆنە بەردەوام دەبێت.
هەروەها وتیشی، ئەگەر لەو ماوەیەدا پشکەکە تەواو نەبێت، داوای درێژکردنەوەی کاتی وەرگرتنی گەنم دەکەن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پارێزگای دهۆک بە وەرگرتنی 5818 تۆن و 80 کیلۆگرام لە پلەی یەکەمدایە، لە هەولێر 4504 تۆن و 440 کیلۆگرام و لە سلێمانی و هەڵەبجەش 3840 تۆن و 540 کیلۆگرام گەنم ڕادەستی سایلۆکان کراوە.
جێگهی ئاماژهیه، ئهمساڵیش هاوشێوهی ساڵی پار بۆ پاراستنی ڕەنجی جووتیاران و ساغکردنەوەی ئەو گەنمەی لە دەرەوەی پلانی سایلۆکان دەمێنێتەوە، به بڕیاری سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە گەنمی ماوه دهكڕدرێتهوه و هەناردەی دەرەوەی وڵات دهکرێت.